کوردستانی
هێڵێكی ئاسن ئێران و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه، وه‌زاره‌تی رێگاوبان و نیشته‌جێبوونی ئێران رایگه‌یاندووه" هێڵی ئاسنی هه‌مه‌دان - سنه "كوردستان" گه‌یه‌نراوه‌ته پارێزگای كوردستان "سنه" له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و له رۆژانی داهاتوودا به‌ره‌سمیی ده‌كرێته‌وه.
خەیروڵڵا خادمی، جێگری وەزیری رێگاوبان و نیشتەجێبوونی ئێران رایگەیاند، به‌گه‌یاندنی هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە به خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، لە ڕۆژانی داهاتوودا، پارێزگای کوردستان دەبێتە بیست و سێیەمین پارێزگای خاوەن هێڵی ئاسن لە ئێران.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە، بە درێژییه‌كه‌ی بریتییه له 151 کیلۆمەتر و یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كانی ئێران و له رۆژانی داهاتوودا به ئاماده‌بوونی ئیبراهیم ره‌ئیسیی، سه‌رۆكی ئێران، ده‌كرێته‌وه.

جێگری وەزیری رێگاوبان و نیشتەجێبوونی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنی هه‌مه‌دان - كوردستان، ناوەندی ئێران بە رۆژئاوا و خاڵی سنوری باشماخ لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عیراق، دەبەستێتەوە.