کوردستانی
بایکۆتی سەرتاسەری راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023 پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە شاری سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023 پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە شاری سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی رایانگەیاند "بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکان و دیارنەبوونی وادە دابەشکردنی مووچە چیتر ناتوانین بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە نەخۆشخانەکان".
ئاماژە بەوەکراوە "بۆ رای گشتی و هەریەک لە بەڕێزان د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان د. ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە د.سیروان محەمەد، بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، وەک روونە لای هەمووان، هەرێمی کوردستان لەئێستادا بە دۆخێکی سەخت و ناهەمواری ئابووری تێپەڕدەبێت و دواکەوتنی مووچە گرفتێکی زۆری بۆ هاوڵاتییان بە گشتی و چینی فەرمانبەران بە تایبەتی دروستکردووە، بۆ زیاتر لە سێ مانگ دەچێت کە مووچەی فەرمانبەران دابەشنەکراوە و تا ئێستا روون نییە وادەی دابەشکردنی مووچە کەی دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئێمە وەکو پزیشکانی گەنج بەردەوام لە خزمەتی هاوڵاتییان بووین و سەرباری دواکەوتنی شایستە داراییەکانمان و درووست بوونی ئاستەنگ و بارگرانی هەموو کاتێک بێ کەم و کوورتی لە ناو نەخۆشخانەکان لە خزمەتی نەخۆش بووین، بەڵام گرنگە لامان بۆ رای گشتی روون بکەینەوە کە ئێمەی پزیشکانی گەنج بەدەر لە مووچەکانمان سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتمان نییە و بۆ بەردەوام بوونمان پێویستمان بە پێدانی شایستە داراییەکانمان هەیە و لە ئەگەری زیاتر دواکەوتنی مووچەکانمان ناتوانین چیتر بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە ناو نەخۆشخانەکان".

دەشڵێن "ئەگەرچی ئەم هەڵوێستە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و نەخۆشەکانمان نییە، بەڵام ئێمە بە ناچاری و بە هۆی ئەو بارگرانیەی هاتووەتە ئەستۆمان چیتر ناتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردن و لە ئەمڕۆوە بڕیاری بایکۆتکردنی سەرتاسەریمان داوە تاوەکو شایستە داراییەکانمان دابەشدەکرێت بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان ".
س.ر
س.ر