کوردستانی
هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی بارانبارینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات، ئاماژە بەوەشدەکات رۆژانی پێنجشەممە و هەینیش بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەم چەند رۆژە لە هەموو ناوچەکان باران دەبارێت ئەمە یەکەم حاڵەتە کەتەواو گشتگیرە و هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بارانەکە لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەک جیاوازە و پێدەچێت لەزۆرینەی ناوچەکان بارانێکی مام ناوەند بۆ باش ببارێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە کاتەکانی درەنگانی شەو بە تایبەتی بۆ پێنجشەممە و هەینی شێی زیاتر دێت حاڵەتی بارانەکە بەرفراوان دەبێت".
ئەو شارەزای کەشناسە وتی "ئاگاداری هەورە بروسکە بن و پێدەچێت گەواڵە هەوری بە بروسکاوی زیاتربن لە حاڵەتەکانی پێشترو لە بەشێک ناوچە ئەگەری بارانی پەڵە هەیە لەم شەپۆلەدا".
وتیشی "بەهۆی ئەو شێیە گەرمۆکەیەی باشوورەوە کە لەگەڵ بەرەی هەوای ساردی چینەکانی هەوا هەیە، دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوری کەڵەکەبوو و بروسکە و بارانی بەخوڕ، ئەم حاڵەتە ناوچەکە شێدارتردەکات و نیشانەی زۆر باشە بۆ هاتنی شەپۆله بەهێزەکان بەمزوانە".
س.ر