کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن
مەودا میدیا-


ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق کرد.

لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەکانیان کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا. 

لەدرێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی هاوکێشەکانەوە سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند "پاراستنی سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر پەیوەستە بە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە".

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بە ئامانجێکی هاوبەشەوە کار بۆ ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانیی وڵات بکەن. وتیشی، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایانەش پێویستە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان