کوردستانی

هێڵی كۆڕەك تێلیكۆم راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵی كۆڕەك تێلیكۆم راگیرا
مەودا میدیا-

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە عیراق بەفەرمی داوای لە سەرجەم كۆمپانیاكان کرد هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تێلیكۆم بپچڕێنن.

بە نووسراوێكی فەرمی لەلایەن نووسینگەی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق، سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندیی لە سەرتاسەری وڵاتەكە ئاگاداركردووەتەوە بەمەبەستی بچڕاندنی پەیوەندیی و نامە لەگەڵ كۆڕەك تێلیكۆم.

بەپێی ناوەڕۆكی نووسراوەكە، بە بڕیاری یاسایی جێبەجێكراوی ژمارە 65ی ساڵی 2004 و بە لەبەرچاوگرتنی كۆتاییهاتنی وادەی مۆڵەتی پێدراو بە كۆمپانیای كۆڕەك تێلێكۆم لەلایەن دەستەی راگەیاندنەوە، ئەو بڕیارە گەیشتووەتە سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری پەیوەندی و گەیاندن.

تێیدا ئاماژە بەوەشكراوە، وادەی مۆڵەتەكە بە كۆڕەك تێلیكۆم هەتا رێكەوتی 30ی ئابی 2022 بووە و بەهۆی كۆمەڵێك كێشەی هەڵپەسێردراوی مادی، یاسایی و تەكنیكیی و وەڵامنەدانەوەی كۆمپانیای كۆرەك بۆ بڕیارەكانی دادگای باڵا، بڕیاری راگرتنی هێڵەكە دراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەندینجار كۆمپانیاكە ئاگاداریی و هۆشداریی بۆ رۆیشتووە و كۆڕەك تێلیكۆم جددی نەبووە لە پێدانەوەی ئەو قەرزە زۆرەی لەسەریەتی، بۆیە پێویستە كۆمپانیاكانی پەیوەندی، سەرجەم پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆڕەك بپچڕێنن، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕگەكانی 27 و 28ی یاسای پەیوەست بە گرێبەستەكان.

لە كۆتایی نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە بەركاردەبێت هەتا ئەو كاتەی كۆمپانیای كۆڕەك دەگەڕێتەوە بۆ وەڵامدانەوەی دەستەی راگەیاندن و پێدانەوەی ئەو قەرزە زۆرەی لەسەریەتی.

هەتا كاتی راگەیاندنی ئەم هەواڵەش لە مەودا میدیاوە، كۆمپانیای كۆڕەك و لایەنی پەیوەندیدار هیچ راگەیەندراو و روونكردنەوەیەكیان نەداوە. 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان