کوردستانی
مۆنیومێنتی هەڵەبجە لە لەندەن دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە شارێكی بەریتانیا، مۆنیومێنت و یادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی هەڵەبجەی شەهید دەكرێتەوە، لەژێر چاودێریی سەرۆك شارەوانیی شارەكە كە بەنەژاد كوردە.
لە ماڵپەڕی فەرمیی شاری لامبێس بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕ كاتژمێر 5ی ئێوارە، لە شاری لامبێس - لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، مۆنیومێنتی کارەساتی هەڵەبجە دەکرێتەوە و تێیدا ئەو كارەساتە یاددەهێندرێتەوە.
لە تەلاری پارێزگای لامبێس مۆنیومێنەتەكە دەكرێتەوە و ئەو هەنگاوە بە دەستپێشخەریی و هەوڵی سەرباز بەرزنجی، سەرۆك شارەوانیی لامبێس دەبێت، كە بەنەژاد كوردە.
مۆنیومێنتی یادگارەکانی کارەساتی کیمیاباران و کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە پێشتر لە لەندەن كاری لەسەركراوە و وێنە و دۆكیومێنتی تێدایە لەسەر ئەو كارەساتە مێژووییە، ئەمڕش دیاریكراوە بۆ مەراسیمی كردنەوەی.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، سوپاس و پێزانین پێشکەش بە سەرباز بەرزنجیی دەکەن و چەند کتێبێکی تایبەت بە هەڵەبجەیان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشکردوون.
ژ.ع