کوردستانی
كرێی خوێندنی توێژێك كەمكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كرێی خوێندنی پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا كەمكرایەوە و وەزیری ئەو وەزارەتەش دەڵێت "پرۆسەی خوێندن دەبێت ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری کوردستان بێت".
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى بـاڵا لەگەڵ راگـرى پەیمانگـە تایبەتەکانى هـەرێمى کـوردستـان کـۆبووەتەوە و بڕیاریانداوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی ئەو پەیمانگەیانە.
لە کۆبونەوەکەدا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارى وەزیر و سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى ئامادەیبوون، گفتوگۆکراوە لەبارەى دوایین بڕیارى وەزارەت بۆ داشکاندن لە کرێى خوێندن و هەنگاونان بەرەو گۆڕینى ژینگەى کارکردنى پەیمانگەکان و گونجانیان لەگەڵ پێداویستییەکانى بازاڕى کارى کوردستان.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەى ساڵانى رابردوو بە رێژەى %10 تا %20 کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان داشکێندرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زانکۆ تایبەتەکان لە ڕێگەی پرۆگرامی جیاوازەوە هاوکاری زیاتری خوێندکارانی سەرکەوتوو بکەن و نەهێڵن کرێی خوێندن ببێتە لەمپەڕ لەبەردەم بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانیان.
ژ.ع