کوردستانی
تەندروستیی هەرێم روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان وەڵامی وتەی پزیشكێك دەداتەوە و دەڵێت "راست نییە كە دەوترێت بەرپرسانی هەرێم دەرمان لە بەغدا وەرناگرن".
سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە روونكردنەوەیەكی فەرمیدا ئەمشەو 1ی تشرینی دووەمی 2023 رایگەیاند "کەناڵی NRT لە بەرنامەیەکیدا لەسەر لێدوانی پزیشکێک بە ناوی فایەق گوڵپی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە گوایە بەرپرسانی ھەرێم دەرمان لە بەغدا وەرناگرن، بە پێویستی دەزانین بۆ ھاوڵاتییان و رای گشتیی روونبکەینەوە ئەم قسەیە دوورە لە راستی و ھیچ بنامەیەکی نییە".
سورچی دەڵێت، ئەو بابەتە تەنھا قسەیەکی چەواشەکارانە و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، چونکە لە رێگەی دامەزراوەی کیمادیا لە عیراق بەشە دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی ھەرێم راستەوخۆ بۆ کۆگای بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک) رەوانەدەکرێت وەک کارێکی رۆتینیی رۆژانە و بێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی ھیچ بەرپرسێکی تەندروستیی ھەرێم.
ئاماژە بەوەشدەكات، ھەرچەندە بڕەبەشی ھاتوو لە بەغدا ماف و شایستەی ھەرێمە لە بودجەی حاکیمە لە عیراقدا کە تەنھا بەشێکی پێداویستییەکانی ھەرێم فەراھەم دەکات، لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان لە پێداویستییەکان و دابینکردنی بەشی سەرەکیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی ھەرێم لە رێگەی تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی مانگانە دابیندەکات.
روونیشیكردووەتەوە، ئەوانە سەرەڕای ھەوڵی بەردەوامی وەزارەتەكەیانە لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدراڵ بەردەوام رۆژانە بۆ دابینکردنی ماف و شایستەی ھەرێم لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و چوونی بەردەوامی شاندی وەزارەتیان بۆ بەغدا و سازش نەکردن لەسەر ھیچ مافێکی ھاوڵاتییانی ھەرێم لە بواری تەندروستییدا .
ژ.ع