کوردستانی
لەبارەی ناردنی تەواوی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران لێدوان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی فەرمانیكردووە بە ناردنی 700 ملیار دیناری دووەم بۆ هەرێم و نووسراویان كردووە بە دوو گوژمە پارەی مووچەی تەواوی ئەمساڵ بنێردرێت لەلایەن بەغداوە.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەمیانی وەڵامێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرسی مووچە رایگەیاند "سودانی داوایكردووە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و هەرێم رەزامەندیی نیشانداوە، بەڵام پاش رێككەوتن لەسەر ئەجێندای كۆبوونەوەكە و كات و شوێنەكە سەردانییەكە دەكرێت".
لەبارەی ناردنی دووەمین 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە وتی "دوێنێ وەزیری دارایی عیراق فەرمانی داوەتە بانكی ناوەندی بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە و بڕیارە سبەینێ بەشێکی پارەکە بگات، بەشەکەی دیكەش یەکشەممە رەوانەبکرێت.
راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی خەریکی ئامادەکارییەكانن، سبەی پێنجشەممە، یان رۆژی شەممەی داهاتوو خشتەی مووچە رادەگەیەندرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لەبارەی 700 ملیار دیناری سێیەمیش ئومێد سەباح باسی لەوەكرد "ئێمە لە كاتی خۆیدا نووسراومان رەوانەكردووە، داوامانكردووە لە كاتی خۆیدا رەوانەبكرێت و هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستنی، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم پێداویستییەكانمان پێشكەش بە بەغدا كردووە".
وتیشی، لەگەڵ سەرۆكی حكومەت نووسراومان كردووە بۆ رەوانەكردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكەش، بۆ ئەوەی مووچەی ئەم ساڵ بەتەواوەتی بدرێتە مووچەخۆران.
لە كۆتایی وتەكانیشیدا جەختیكردەوە، ئەوە مافی دەستووریی خەڵكی كوردستانە و ئەوان داكۆكیی و بەدواداچوون بۆ ئەو مافانە دەكەن.
ژ.ع