کوردستانی
بە تۆمەتی دزینی "قاسەیەكی پارە" دەستگیركرا و هاوڕێكانی هەڵهاتوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تۆمەتبارێك بە دزینی قاسەی پارەی ماڵێك لە هەولێر دەستگیركرا، دوو تۆمەتباری هاوڕێی كە هاوكاری بوون لەو كردەوەیە هەڵهاتوون.
ئاسایشی هەولێر ئەمشەو 1ی تشرینی دووەمی 2023 دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بەتۆمەتی دزیکردن و دەڵێت "لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (م ، س ،ع)مان دەستگیركرد".
بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزینی (قاسەیەکی پارە) لەماڵێکی گەڕەکی منارەی شاری هەولێر دەستگیركراوە.
ئەو تۆمەتبارە دەستگیركراوە، لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیكە بە ناوەکانی (م ،س ) و (ش) کە لە ئێستادا بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون كارەكەیان ئەنجامداوە و ئاسایش جەختدەكاتەوە "بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنیان".
ژ.ع