کوردستانی

بەشێک لە پارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە پارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2023 بەغدا بڕی 450 ملیار دیناری لە رێگەی هەردوو بانکی رەشید و تی بی ئای خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان، بڕی 250 ملیاری لەڕێگەی بانی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 200 ملیاری دیکەش لەڕێگەی بانکی تی بی ئایەوە.

هەروەها بڕیارە رۆژی یەکشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023 بڕی 250 ملیارەکەی دیکەش لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی لێدوانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بێت کە رایگەیاندووە "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان