کوردستانی
کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2023 بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خستەسەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق".

ئاماژە بەوەشدەکات "رۆژی شەممە 2023/11/4 لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 2023/11/9 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".
س.ر
س.ر