کوردستانی

بە تۆمەتی دزینی 11 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزینی 11 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری‌ لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی لە هاوڵاتییەك دزی‌ بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە بڕی 11 ملیۆن دیناری لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، سەرەنجام‌ و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دەستیشگیرا بەسەر ئوتومبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە، دوای‌ لێكۆڵینەوەكان تۆمەتبار دانی‌ بەوەدا نا كە ئوتۆمبێلەكەی‌ بەپارە دزراوەكە كڕیوە".

روونیشکراوەتەوە "تۆمەتبار (أ، ف، م) لەدایكبووی‌ 1987 دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان