کوردستانی

عادل حەسەن: مووچەی مانگی هەشت بایکۆتی مانگی 11ی پێناشکێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عادل حەسەن: مووچەی مانگی هەشت بایکۆتی مانگی 11ی پێناشکێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و مامۆستایانیش بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە بایکۆت.

عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی مانگی هەشت بایکۆتی مانگی 11ی پێناشکێت، بۆیە بڕوام وایە مامۆستایان ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و لە بایکۆت بەردەوام دەبن".

لەبارەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەر لە رۆژی یەکشەممە ئاماژەی بەوەکرد "تائێستا ئەنجومی مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاری نەداوە، هەرکاتێک بڕیاردرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرادەکرێت".

ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مووچە مامۆستایان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بایکۆتیان راگەیاندووە و نەچوونەتە هۆڵەکانی خوێندن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان