کوردستانی

ئاگادارییەک سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "دوای تەواوکردنی ژمارەیەکی زۆر لە مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بە دەستخۆشییەوە لەلایەن لیژنەکان و بە هاوکاری سەرۆکایەتیمان، بەڵام تێبینی ئەوە کراوە کە هاوڵاتییان وەک پێوست سەردان ناکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان و تاپۆکردنی خانووەکانیان".

ئاماژە بەوەکراوە "بۆ زانیاری هەموو لایەک بەپێی یاسایی (3 ساڵی 2019 هەموارکراو) ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا و هەتا رێکەوتی (9\9\2024) سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان کە لەسەر موڵکی حکومەت دروستکردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی، بە پێی یاسای ئاماژەپێکراو شارەوانی بە مافی خۆی دەزانێت بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان