کوردستانی

بنه‌ماڵه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و هۆشدارییده‌ده‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بنه‌ماڵه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و هۆشدارییده‌ده‌ن
مه‌ودا میدیا - 

بنه‌ماڵه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایانكرد ته‌قه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یان كراوه‌ و هۆشدارییشاندا له‌حاڵه‌تی دووباره‌بوونه‌وه‌یدا وه‌ڵامیان ده‌بێت.
 
محه‌مه‌د كوڕی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی بۆ رۆژنامه‌نووسانی روونكرده‌وه‌، ئه‌و ماڵه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر برایه‌كیان كوشت له‌ گه‌ره‌كی سه‌رچنار، ته‌قه‌یان له‌ ماڵه‌كه‌یان كردووه‌ و هه‌وڵی رفاندنیان ده‌ده‌ن.

روونیكرده‌وه‌، ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری سلێمانی ئارامی تێكنه‌چێت، كه‌یسه‌كه‌یان داوه‌ته‌ ده‌ست بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌روه‌ها پشتیان به‌دادگا به‌ستووه‌.

محه‌مه‌د كوڕی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی هۆشدارییدا به‌ ماڵێك به‌ناوی (عه‌لی گه‌رمیانی) كه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ بێده‌نگ نابن و وتی:"جام كه‌ پڕ بوو لێیده‌ڕژێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان