کوردستانی

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ بڕیارێك ئاگادارده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ بڕیارێك ئاگادارده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات كه‌ لە رۆژی یەکشەممه‌ی داهاتووه‌وه‌ تەنھا کار بە کارتی زانیاریی ناو شاری سلێمانی دەکات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی روونیكردووه‌ته‌وه‌، کار بە کارتی زانیاریی ھیچ شار و شارۆچکەیەکی تر ناکرێت، لەبەر ئەوەی لە ھەموو شار و شارۆچکەیەک بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت یان نوسینگەی پاسپۆرت ھەیە. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پاسپۆرتی سلێمانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پاسپۆرت له‌ شاره‌كانیان بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ شاری سلێمانی كاریان بۆ رایی ناكرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان