کوردستانی

جادووگه‌رێكی ئه‌لیكترۆنیی ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جادووگه‌رێكی ئه‌لیكترۆنیی ده‌ستگیركرا
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی قه‌زای زاخۆ ئاشكرایكرد، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خه‌ڵكی فریوداوه‌ و به‌ناوی جادووگه‌رییه‌وه‌ پاره‌ی لێوه‌رگرتوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی قه‌زای زاخۆ كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، جادووگه‌ره‌كه‌ له‌ رێگه‌ی دوو سناپچاته‌وه‌ چه‌ندین هاوڵاتیی سنووره‌كه‌ی خۆی فریوداوه‌ و پاره‌كه‌ی لێوه‌رگرتوون به‌ناوی جادووگه‌رییه‌وه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی جادووگه‌رییه‌وه‌ نه‌بووه‌ و ته‌نها مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ بووه‌. 

جادووگه‌ره‌كه‌ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و له‌ئێستادا راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان