کوردستانی
چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندیی بۆ كێشه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی مه‌خمور ده‌خرێته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانیی له په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی عیراق و جه‌ماوه‌ری دانیشتوی قه‌زای مه‌خمور هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستكردنی بنكه چۆڵكراوه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
به‌وته‌ی وه‌عد قه‌دو، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عیراق، ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانیی و جه‌ماوه‌ریی هه‌یه كه رێگه‌ناده‌ن ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی له چیای قه‌ره‌چووغ چۆڵكراون بدرێن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵكو هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندییه كه بریتییه له سه‌رپه‌رشتییكردنی ئه‌و خاڵه سه‌ربازییانه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ له‌لایه‌ن هێزێكی بێلایه‌نه‌وه و كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا.
له‌كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوودا پێكدادان له‌نێوان هێزێكی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا دروستبوو له چیای قه‌ره‌چووغ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازییدا كه پارتی كرێكارانی كوردستان چۆلی كردبوون، به‌و هۆیه‌وه سێ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و نزیكه‌ی بیستی تریش برینداربوون، له‌سوپای عیراقیشدا كوژراو و برینداریان هه‌بوو.