کوردستانی
كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیی پێشبینیی ده‌كات سبەینێ لە تەواوی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەولێر باران ببارێت.
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی بۆ مه‌ودا میدیای روونكرده‌وه، هەندێک ناوچەی کوێستانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش ناوبەناو ئەگەری چەند تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە ناوچەکانی گەرمیانیش له ناوجە سنوریەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و بناری چیای داڵەهۆ ناوبەناو ئەگەری باران و هەورە بروسکەی باش هەیە، لە چەند ناوچەیەکی باکووری گەرمیانیش ئەگەری چەند تاوێکی باران و هەورەبروسکەی ناوخۆیی هەیە.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری جوگرافیا و كه‌شناسیی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئەو بارودۆخە تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.