کوردستانی

" رۆژانه‌ نزیكه‌ى 30 تا 35 نه‌خۆشیی نوێی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركردەکرێن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" رۆژانه‌ نزیكه‌ى 30 تا 35 نه‌خۆشیی نوێی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركردەکرێن"
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لە سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا کۆتایی مانگی شەش رۆژانه‌ نزیكه‌ى 30 تا 35 نه‌خۆشیی نوێی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركردەکرێن.

چنار سنجاوی، سەرۆكی كۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای حکومەتی راگه‌یاندووە "لە هەرێمی کوردستان، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم دێت، هاوکات لە هەموو جیهانیش بەو شێوەیەیە و 23%ی تووشبووان شێرپەنجەی مەمک و لە دوای ئەو، شێرپەنجەی کۆڵۆن و سییەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێژەی تووشبووانی ژن زیاترە لە پیاوان بە جۆرێک لە 56% تووشبوون بە شێرپەنجە لە ژنان و لە 44%یش پیاوانە، هەروەها لە سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا کۆتایی مانگی شەش رۆژانه‌ نزیكه‌ى 30 تا 35 نه‌خۆشى نوێ  لە هەرێمی کوردستان تۆماركراون‌، بەوەش ژماره‌ى نه‌خۆشانى تۆمارکراوی شێرپه‌نجه لە شەش مانگدا‌، زیاتر له‌ چوار هەزار کەس بووە".

له‌ پارێزگاى هه‌ولێر نزیكه‌ى هەزار و 800 کەس، له‌ پارێزگاى‌ سلێمانى نزیكه‌ى هەزار و 500 کەس، له‌ پارێزگاى دهۆك نزیكه‌ى 700 کەس بوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان