کوردستانی
ژمارەیەک گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشێندراونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی بۆردوومانکردنی بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە شەوی رابردووەوە 13 گەشت هەڵوەشاونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی دووەمی 2023 ماڵپەڕی فەرمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند "لە شەوی رابردووەوە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 8 گەشتی هاتن و 5 گەشتی رۆیشتنی فڕۆکەخانەکە، هەڵوەشاونەتەوە"، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوەکرا بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند "هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە".

ماڵپەڕی فەرمیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "گەشتەکانی رۆشتنی هەریەک لە ئیستەنبوڵ لە کاتژمێرەکانی 02:50، 03:35 و07:35، نەجەف لە کاتژمێر 03:45، دۆحە لە کاتژمێر 04:30 و عەمان لە کاتژمێر 06:00 هەڵوەشاونەتەوە".
س.ر
س.ر