کوردستانی
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر لافاو دروستبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستاینی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی بارانبارین لە هەولێر دەستیپێکرد لە ناحیەکانی بەحرکە و دارەتوو لافاو دروستبووە، لە گەڕەکی ئازادی و شادیش ئاو هەڵكشاوە و چووەتە نێو حەوشەی ماڵان".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانمان 24 کاتژمێر خراونەتە ئامادەباشییەوە و تیم بۆ زۆربەی ئەو شوێنانە نێردراوە کە لافاوی لێدروستبووە یان ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە، وەکو گەڕەکەکانی نەورۆز، ئازادی، شادی و ناحیەکانی بەحرکە و دارەتوو".
س.ر