کوردستانی
ژمارەی ئەو کامێرایانە ئاشکراکران کە چاودێری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایدەگەیەنیت، له‌ڕێگه‌ی 100 هه‌زار كامێراوه چاودێری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ده‌كرێت.
داود سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری رێككاره‌كان و راهێنان له كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "پرۆسه‌ی دانانی كامێرا رۆژێك پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر وێستگه‌یه‌ك كامێرایه‌ك و هه‌ر ناوه‌ندێكی ده‌نگدانیش دوو كامێرا داده‌نرێت و دوو كارمه‌ندیش سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كامێرا‌كان ده‌كه‌ن".
راشیگەیاندووە "كامێرا‌كان به وزه‌ی كاره‌با كارده‌كه‌ن و پاترییه‌كی بارگاوی هه‌یه كه توانای هه‌یه 16 كاتژمێر كاربكات و چاودێری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پێده‌كرێت و راسته‌وخۆ وێنه‌كان بۆ نووسینگه‌ی نیشتمانی ده‌نێرێت و ژمارەی کامێرەکانیش 100 هەزار کامێرایە".
بڕیاره رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکای عیراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت و له‌ئێستادا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه.
س.ر
س.ر