کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ یەکێتی هیچ رێککەوتنێکمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆکی فەرەنسا دێتە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات پابەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە کاتی خۆیدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیماونێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەرۆک ماکرۆن پابەندە بەوەی سەردانی عیراق بکات، بانگهێشتم کردووە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و بە خۆشحاڵییەوە بانگێشتەکەی قبووڵکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد " لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەیش بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "پابەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە کاتی خۆیدا و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیچ رێککەوتنێک بۆ دواخستنی نەکراوە و دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندبن بەوەی لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتەوە وتی "تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە و کێشەکە لای بەغدایە، پێویستی بە هەندێک رێکار هەیە و پێویستە رێککەوتنیان لەسەر بکرێت".
لەبارەی مووچەوە وتیشی "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و پێویستە بەغداش مووچە لەکاتی خۆی بنێرێت".
س.ر