کوردستانی
لەبارەی بەکارهێنانی هۆرمۆن بۆ قەڵەوکردنی مریشک روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی پێدانی هۆرمۆن بە پەلەوەر بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "بە هیچ جۆرێک پەلەوەر هۆرمۆنی پێنادرێت".
جەمال حەسەن، بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی رایگەیاندووە "بە مەبەستی زیادکردنی کێش لە مریشکدا جۆرێکی دەستکردی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی رەگەزی مێینە بەکاردەهێنرا، بەڵام تێبینی ئەوەکرا کە مریشکەکان وەڵامی ئەو زیادکردنی کێشەیان نەدایەوە، بەڵکو لەبری قەڵەوبوون بووە هۆی نیشتنی چەوری لە ژێرپێستدا، بەمەش هۆکاری راستەقینەی زیادبوونی کێشی مریشک لە ئەمڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توێژینەوەیانەی کە پسپۆڕانی ئەم بوارە ئەنجامیان داوە بۆ باشترکردنی جیناتی مریشک".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرەڕای ئەم راستیە هێشتا زۆرێک پێیان وایە، لە پیشەسازی پەلەوەردا هۆرمۆنەکان بەکاردەهێنرێن بە ئامانجی قەڵەوکردنی مریشک، بۆیە پێویستە ئەوە بزانن کە نهێنی پشت گەشەی بەرچاو و سەرنجڕاکێشی مریشکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێستا پیشەسازیی پەلەوەر پێشکەوتنی بۆ ماوەیی بە خۆیەوە بینیوە".
ئەوەشی خستەڕوو " زۆرجار لە کۆڕ و دانیشتنەکانماندا گوێبیستی ئەو قسەیە دەبین مریشکی کێڵگەکان هۆرمۆنیان پێ دەدرێت، یان دەڵێن بە دەرزی گەورە دەکرێن، بەڵام بەکارهێنانی هۆرمۆن لە پەلەوەردا درۆیەکی گەورەیە، پەلەوەر هیچ جۆرە هۆرمۆنێکی پێنادرێت".
ئەو هۆکارانەی، کە بە رای بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی، لە پشت پێنەدانی هۆرمۆنەکانن لە بەخێوکردنی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا:
1- هۆرمۆنەکانی قەڵەوکردن و زیادکردنی کێش لە مریشکدا بە شێوەی بازرگانی بەردەست نییە، واتە بەکارهێنانی نایاساییە.
2- هۆرمۆنەکان نابنە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی رێژەی گەشەکردنی پەلەوەر، تەنانەت ئەگەر زۆرچالاکیش بن.
3- زۆربەی هۆرمۆنەکان پێویستە لە رێگەی دەرزییەوە لێبدرێن، بۆهەر مریشکێک بەتەنیا، رۆژانە دوو جار لە رێگەی دەرزی ژێرپێست ئەمەش کارێکی زۆرئەستەم و مەحاڵە واتە لە رێگەی خواردنەوە بەکارنایەت.
4- گرانی و بەرزیی نرخی هۆرمۆنەکان، لەبەرئەوەی هۆرمۆنی گەشەی مریشک، بە شێوەی بازرگانیی بەرهەم نایەت، واتە تێچوی زۆری دەوێت کە ئەمەش لە رووی ئابوورییەوە هیچ مانایەکی نییە.

س.ر