کوردستانی
زیانی لافاوەکەی دوێنێی هەولێر ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ هەینی بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دروستبوو و ئاو چووە چەند ماڵێکەوە، بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بێت تەنها زیانی مادی هەبووە.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بارانبارینەکەی دوێنێ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2023 کۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە ناحیەی دارەتوو و گەڕەکەکانی تۆپزاوا، نەورۆز، ئازادی و شادی و بەهار و شێخەڵا دروستبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئاگادارکردنەوەکانمان تیمەکانمان گەیشتنە ئەو شوێنانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوڵاتییان، ئەوەی هەبووە تەنها زیانی مادی بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە هەندێک جێگە بەهۆی گیرانی مەنهۆڵ و رێڕەوەکان لافاو دروستبووە کە ساڵانە لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە لە 15ی ئەیلولی 2023 پاکدەکرێتەوە، هەروەها ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە، بەڵام زیانەکانی زۆر نەبووە".
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی "شەوی رابردوو 12 تیمان تاوەکو درەنگانی شەو لە حاڵەتی ئامادەباشیدابوون، بۆئەوەی هاوکاری هاوڵاتییان بکەن لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بەهۆی بارانبارینەوە".
س.ر