کوردستانی

"سیستمی كۆتا پێكهاته‌كان له‌ناو ده‌بات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"سیستمی كۆتا پێكهاته‌كان له‌ناو ده‌بات"
مه‌ودا میدیا - 

كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری توركمان له‌ هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕی كۆتاكان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ره‌خنه‌ له‌ سیستمی كۆتا ده‌گرێت و به‌ هۆكاری تیاچوون و نه‌مانی پێكهاته‌كانی ده‌زانێت. 

سەنعان ئەحمەد ئاغا، کەسایەتیی دیاری تورکمانی لە راگەیەنراوێکدا کە له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ پێیوایه‌، سیستمی کۆتا ئامرازێکە بۆ کەمکردنەوەی مافە مرۆیی و نیشتمانییەکانی پێکهاتەکان، کە لەڕێی یاساکانی مافی مرۆڤ و دەستووری عیراقییەوە بەدەستیانهێناوە".
 
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ توركمانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، هێشتنەوەی سیستمی كۆتا بەواتای پەیڕەوکردنی سیاسەتی کۆتاییپێهێنانی پێکهاتەکانە بە چەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک. 
 
سەنعان ئەحمەد ئاغا داواشی لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووه‌، خۆیان لە کۆت و بەندی سیستمی کۆتا رزگار بكه‌ن و بەئیرادەیەکی ئازادەوە بچنە ناو گۆڕەپانی سیاسەتەوە و نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکان بن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان