کوردستانی
19 جادووگه‌ر كه خه‌ڵكیان فریوداوه ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، له‌پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو ( ١٩ )کەسی دەستگیرکرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و رێگریکردن لە فریودانی هاوڵاتیان، لەچەند رۆژی رابردودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، 19 جادووگه‌ریان ده‌ستگیركرد.
هاوكات دەستگیرا بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بەکاریانهێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە و لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ( ٤٥٦ ) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان به‌رده‌وامه.
له رۆژانی رابردووا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی قه‌زای زاخۆش ئاشكرایكرد، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خه‌ڵكی فریوداوه و به‌ناوی جادووگه‌رییه‌وه پاره‌ی لێوه‌رگرتوون.