کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 رەوشی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشوهەوا لەبارەی رەوشی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە زانیاری دەخاتەڕوو دەڵێت "بەدرێژایی ئەم هەفتەیە ئاسمان خۆر و پەڵە دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە 5ی تشرینی دووەمی 2023 بەهۆی جێگربوونی بەرزەپەستان لەسەر هەرێمی کوردستان بەدرێژایی ئەم هەفتەیە ئاسمان خۆر و پەڵە دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەماوەی ئەم هەفتەیەدا خێرایی با لە 20 کیلۆمەتر بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات".

ئەو شارەزای کەشوهەوایە ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەری زۆرە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە کەشوهەوا بەم جۆرە بمێنتەوە بە جێگیری".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan