کوردستانی

لەسەر بڕینی دار چوار هاوڵاتیی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر بڕینی دار چوار هاوڵاتیی دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بڕینی دار.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاریی لەسەر داربڕین لە سنووری مێرگەپان لە گوندی سێکانیان، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکە دەرچوون بەدەم هەواڵەکەوە، لەئەنجامدا لە سنووری گوندی (هۆمەر قەوم) بە هاوکاری ئاسایشی سورداش توانرا دەست بگیرێت بەسەر یەک ئوتومبێلی گازی دووتەنی داری بڕاودا و  لەپاشانداچوار هاوڵاتیش بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە ڕادەستی بەڕێز دادوەرو کراوەو بۆ  وەرگرتنی رێکاری یاسایی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان