کوردستانی

کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڕی 450 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا، ئەمڕۆش کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە خرایە سەر هەژمارەی بانکی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە کە بڕەکەی 250 ملیار دینارە لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق".

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی مانگی ئابی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێن.

هەر بەپێی خشتەکە بێت، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023 مووچەی مانگی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە، هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان