کوردستانی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس برینداربوون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قادریەی سەر بە ناحیەی گوێر لە پارێزگای هەولێر ئاگر لە پاڵاوگەیەک کەوتەوە لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023 کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قادریەی سەر بە ناحیەی گوێر لە پارێزگای هەولێر ئاگر لە پاڵاوگەیەک کەوتەوە، لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس برینداربوون و زیانی مادیش کەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن یەکێک لە بریندارەکان بە رێژەی لە 100% سووتاوە و یەکێکی دیکەشیان رێژەی سووتاوییەکەی لە 98%ە، هەروەها لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و زانینی هۆکاری سەرەکی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان