کوردستانی

وێنە و زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانەكەی رانیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنە و زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانەكەی رانیە
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەیەكی سنووری ئیدارەی راپەڕین، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دوو كەسی كردە ئامانج و بەپێی زانیارییەكان فڕۆكەكە سەر بە توركیایە.

بۆردوومانەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیك كاتژمێر 12:00 لەسەر شەقامی گشتیی گوندی بۆسكێن ئەنجامدراوە و تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بۆردوومانەکەوە تەنها دوو ژن برینداربوون و تەندروستییان جێگیرە".

هەتا ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار و فەرمی لەبارەی رووداوەكەوە زانیاریی بڵاونەكردووەتەوە.

بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكەی جەنگیی توركیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی رابردووەوە هەتا ئێستا بەردەوامیی هەیە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر قوربانیی مەدەنی هەیە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان