کوردستانی
بەهۆی بێڕێزیكردنی بە خانمەرۆژنامەنووسێك، مامۆستایەكی زانكۆ سزادەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، لیژنەیەكی تایبەت بە بێڕێزیكردنی مامۆستایەكی زانكۆكەیان بە خانمە رۆژنامەنووسێك پێكهێناوە و مامۆستاكە سزادەدەن.
لە روونكردنەوەكەدا كە ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2023 بڵاوكراوەتەوە هاتووە "ئێمه وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی كه خۆمان راگهیاندنكارین و له‌هه‌مانكاتیشدا كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ین و پسپۆڕی بوارهكهشین، له‌م روانگه‌یه‌وه رێزێكی تایبه‌ت له راگه‌یاندنكاران و پیشه‌كه‌یان ده‌گرین و به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه هاوكارێكی باش بین بۆیان و وابكه‌ین كه به‌شێك له‌كارو چالاكییه‌كانمان بێ جیاوازی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه و راگه‌یاندنه‌كان ببنه گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگمان".
ئاماژە بەوەشكراوە، وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نن، وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به كچه رۆژنامه‌نوسێك به‌كاریهێنا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت .
راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی دەشڵێت "رۆژنامه‌نووسانی ئازیزی سلێمانیش ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، وشه‌كانی ئه‌و مامۆستایه گوزارشت ته‌نها له بۆچوونی خۆی ده‌كات نه‌ك زانكۆی سلێمانی، كه پێده‌چێت له توڕه‌بووندا ئه‌و وتانه‌ی وتبێت، بۆیه جارێكی دیكه جەختده‌كه‌ینه‌وه كه راگه‌یاندن به یه‌كێك له هه‌ره پایه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌زانین و میدكاران و رۆژنامه‌نوسانیش كه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ن رێزیان لێده‌گرین".
دوێنێ لەمیانی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایانی ناڕازیی زانكۆی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان و لەمیانی رووماڵی رووداوەكان، مامۆستایەكی ئەو زانكۆیە بە شێوازێكی نادروست و ناپیشەیی، وەڵامی پرسیارەكانی خانمەرۆژنامەنووسێكی دایەوە و ئەوەش نارەزایی لە توێژی رۆژنامەنووسان و هاوڵاتییان بە گشتی لێكەوتەوە.
ژ.ع