کوردستانی
دۆسیه‌ی (مامۆستا و رۆژنامه‌نووسه‌كه) سه‌ندیكای هێنایه‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نێوان په‌یامنێرێكی سلێمانی و مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه تیایدا مامۆستاكه هێرشی كه‌سیی ده‌كاته سه‌ر په‌یامنێره‌كه، ده‌نگۆیه‌كی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، به‌جۆرێك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی هێنایه‌ده‌نگ.
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك به‌ناونیشانی (پەیامنێران نەوەی ئەم كۆمەڵگەیەن... رێزیان بگرن) بڵاویكرده‌وه، سه‌رسامی خۆی پیشانداوه به‌رامبه‌ر به مامه‌ڵه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ له‌گه‌ڵ كچه په‌یامنێرێكدا كه دوێنێ له‌كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان‌دا روویداوه.
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ڵێت: كەسێك لە خۆپیشاندەران كە هەڵگری نازناوی مامۆستای زانكۆ بوو،هەندێك زاراوەی ناشایستەی بەرامبەر كچە پەیامنێر وت، كە دووربوون لە ئەتەكێت و زمانی شارستانیی سەردەم، ئێمە لە لقی سلێمانی رایدەگەیەنین كە لە مادەی حەوتەم بڕگەی پێنجەمی یاسای كاری رۆژنامەگەری ژمارە 35 ی ساڵی 2007 دا هاتوە: "هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە سوكایەتی بە رۆژنامەنووس بكات، یان دەستدرێژی بكاتە سەر، ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژیی كردنە سەر فەرمانبەرێك لە كاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە.."
سه‌ندیكا ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ به‌رگرییكردن له‌و كچه رۆژنامه‌نووسه و ده‌ڵێت: بۆیە ئێمە خاتوو شەونم سەرپشك دەكەین، گەر بیەوێت سكاڵای یاسایی لەسەرئەو مامۆستایە تۆمار بكات، ئێمە وەك لایەنی پەیوەندیدارو بەرگریكار لە رۆژنامەنووسان كەیسەكەی بۆ دەبەین بەڕێوە.