کوردستانی
بۆ ئهوهى ئاشتیى بهرقهراربێت ههموو گهلهكانى توركیا به سهربهخۆیی بژین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردینى باكورى كوردستان دەڵێت، بۆ ئەوەی ئاشتی لە تورکیا بەرقەرار بێت دەبێت، ژینگەیەک بێتە ئاراوە کە هەموو گەلەکان بتوانن بە سەربەخۆیی تێیدا بژین.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین رایگهیاند "ئەگەر حکوومەتی تورکیا نکۆڵی لە بوون، کولتوور و ناسنامەی کورد نەکات و پەسندی بکات کە چارەسەری پرسی کوردیش ''مافێکە''، دەتوانێت چارەسەری بکات".
وتیشى "بێگومان ئاشتیی ئەم وڵاتە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، هەر کەسێک سوودی بۆ ئاشتی هەبێت، ئێمە لەناخەوە پاڵپشتیی لێدەکەین، بەڵام ئەم ئاشتییە، بەڕاستی پێویستە ببێتە ئاشتییەکی شکۆمەندانە".
ئهوهشى خستهڕوو "پێویستە ژینگەیەک دروستبکرێت کە کۆتایی بە ئازارەکان بهێنێت و گەلەکان بتوانن بەسەربەخۆیی و یەکسانی تێیدا بژین، تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین بەرەو ئاشتی بڕۆین".
ع