ئابووری
له ئه‌مڕۆوه رێكاره‌كانى ناردنى پاره بۆ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مڕۆوه رێكارى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق پێى راگه‌یاندین رێكاره‌كانى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆتایی هاتووه".
وتیشى "له ئه‌مڕۆوه تا هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا بۆ مانگى 10 ده‌ینێرێت زیاتر له 700 ملیار دیناره".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر هه‌رێم داواى كردبوو بۆ مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران بڕى 996 ملیار دیناریان پێویسته.
ع