کوردستانی

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە تێکشکا و قوربانیی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە تێکشکا و قوربانیی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/28، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دورگەی سامۆس لە دەریای ئیجە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران لە وڵاتی یۆنان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەلەمەکە کاتژمێر دووی شەوی رابردوو ژێرئاوکەوتووە و 35 كۆچبەری تێدا بووە کە ژمارەیەکیان کورد بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چوونی پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان بەدەم کۆچبەرەکانەوە بۆ دەستگیرکردنی کاپتن و شۆفێری یەختەکە بووە، نەک رزگارکردنی کۆچبەرەکان".

ئەوەشی خستەڕوو"بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان، پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان کوردن و  لە ژن و منداڵێک پێکهاتوون، ژنەکە خەڵکی رانیەیە و هاوسەرەکەشی خەڵکی قەزای چەمچەماڵەو رزگار کراوە".

لای خۆیانەوە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایانگەیاندووە "ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە لە ئەنجامی خۆکێشان بووە بە کەناراوەکاندا و تەرمی چوار کەسیان دۆزیوەتەوە کە پێکهاتوون لە دوو ژن و دوو منداڵ".

ئاژەیان بۆ ئەوەشکردووە "تیمەكانیان لە نزیك كەناراوەكان 16 كۆچبەریان رزگار کردووە، هەروەها بەردەوامیش دەبن لە پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییەكاندا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان