کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێم مافى یه‌كێتییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى هه‌رێم مافى یه‌كێتییه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان، مه‌سرور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى كابینه‌ى داهاتوو دیاریكرد، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزى زۆرینه‌ و دووه‌مى هه‌رێم سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ مافى خۆى ده‌زانێت.

به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى مه‌سرور بارزانى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو دیاریكردووه‌، كه‌واته‌ سه‌رۆكى هه‌رێمیش مافى یه‌كێتییه‌".

وتیشى "ئێمه‌ پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ربگرین، پارتى ناتوانێت سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێمیشى هه‌بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌كاتى سه‌ردانى شاندى پارتى له‌باره‌ى گفتوگۆ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌وه‌ به‌ڕوونى به‌ پارتى ده‌وترێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan