کوردستانی
خوێندنی باڵا له‌باره‌ی ڤیدیۆی (مامۆستا و رۆژنامه‌نووسه‌كه) لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكده‌هێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
تا دێـت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵوێستی توندتر راده‌گه‌یه‌نن سه‌باره‌ت به‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی كه وته‌ی نه‌شیاوی به كچه رۆژنامه‌نووسێك وت له خۆپیشاندانی دوێنێی مامۆستایان‌دا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاراستەى سەرۆکایەتیى زانکۆى سلێمانى کردووە، داوا ده‌كات کارى پێویست ئەنجام بدرێت بە پێکهێنانى لێژنەیەکى تایبەت بۆ بەدواداچونى وتەکانى ئەو مامۆستایەى زانکۆى سلێمانى کە لە چاوپێکەوتنێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووه‌تەوە و وشەى نەشیاوى بەکارهێناوە بەرامبەر خانمێکى رۆژنامەنووس دوور لە داب و نەریت و پیشەکەى خۆى.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى، زانکۆى سلێمانى راسپاردوە بەزووترین کات دواى تەواوبوونى کارى لیژنەکە، لە ئەنجامەکەى وه‌زاره‌ت ئاگادار بکاته‌وه.