کوردستانی

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023 و سبەی چوارشەممە، بە شێوەیەكی گشتی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵەهەور.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی  ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە كەشناسی دەڵێت "ئاسمان بەگشی هاوشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ و هەندێك پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە 1 هەتا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".

هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر : 26 
سلێمانی : 25
هەڵەبجە : 27
دهۆک : 25
زاخۆ : 26
کەرکوک : 30
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 31
                                            

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان