کوردستانی
جارێكی دیكە مامۆستایانی نارازی خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی گەیشتن بە داواكارییەكانیان، مامۆسایانی نارازی لە شاری سلێمانی و شارەكانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لەگەڵ هەندێك شار و شارۆچكەی دیكە جارێكی دیكە رژانە سەر شەقام.
پەیامنێری مەودا میدیا ئەمڕۆ 7ی تشرینی دووەم رایگەیاند، لە شاڕێی سالم لە سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژ و ناڕازی گردبوونەتەوە و دەڵێن بەردەوامدەبن لە بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن هەتا مووچەكانیان پێدەدرێت و داواكارییەكانیان بەجێدەگەیەندرێت.
مامۆستایەكی نارازی لەمیانی وتەیەكیدا بۆ پەیامنێری مەودا وتی "لەكاتێكدا ئێستا مانگی یانزەیە مووچەی مانگی هەشت وەردەگرین، بەردەوامدەبین لە بایكۆت هەتا تەواوی مووچەكانمان وەردەگرین".
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارییەكانیان لە چەند خاڵێكدا خۆی دەبینێتەوە كە بریتین لە؛ وەرگرتنی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا، گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا بۆچی لە وەرزی هاوین و كاتی پشووی خوێندندا خۆپیشاندانیان ئەنجامنەدا بۆ ئەوەی خوێندكاران زیان نەكەن، ئەو مامۆستایە رایگەیاند "لەو كاتەدا سەردانی لایەنی پەیوەندیدار و كونسوڵخانە و نوێنەرانی وڵاتانی دیكەیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، بەڵام ئەنجامی ئەوتۆی نەبووە.
بەپێی خشتەی ساڵی خوێندن، ماوەی دوو مانگە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و لە بەشێك لە خوێندنگە و زانكۆكان دەوامی ئاسایی دەكرێت، بەڵام بەشێكی دیكەی ناوەندەكانی خوێندن بەهۆی بایكۆتی ژمارەیەك لە مامۆستایانەوە پەكی كەوتووە و مەترسیی هەیە پرۆسەكە بۆ ئەمساڵ شكست بهێنێت.
ژ.ع