کوردستانی

سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێكی بانك تایبەت بە گواستنەوەی پارەی فەرمانبەران وەرگەڕا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێكی بانك تایبەت بە گواستنەوەی پارەی فەرمانبەران وەرگەڕا
مەودا میدیا-

لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی حكومی تایبەت بە گواستنەوەی پارەی فەرمانبەران تووشی رووداوی هاتوچۆ هات.

بەپێی زانیارییەكانی دەست مەودا میدیا كەوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلە كە تایبەتە بە بانكی حكومی و كاری گواستنەوەی پارەی فەرمانبەران بووە، لەسەر رێگەی كۆیە-دوكان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە لە جۆری وەرگەڕان.

لایەنی پەیوەندیدار لە ناوچەكە ئاگاداركراوەتەوە و لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا بەڕێوەن بەرەو شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لێی.

هیچ سەرچاوەیەكی نافەرمی یان فەرمی پشتڕاستینەكردووەتەوە ئایا ئۆتۆمبێلەكە پارەی مووچەی فەرمانبەران یان هەر بڕە پارەیەكی دیكەی پێبووە یاخود نا، لایەنی پەیوەندیداریش ئاماژە بەوەدەكات، دوای لیكۆڵینەوەكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكەن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان