کوردستانی

كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دەستیپێكرد
مەودا میدیا-

شاندێكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەكە گەیشتە پیرمام بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023،  بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و شاندێكی یاوەری گەیشتنە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو حزبەدا.

لەلایەن هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەكەم و مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان شاندەكەی یەكێتی پێشوازییان لێكرا.

سەبارەت بە ناوەڕۆك و هۆكاری كۆبوونەوەكەش بەپێی وتەی بەرپرسانی باڵای هەردوو حزب، ئەو بابەتانە دەبێت كە پەیوەستن بە كێشەكانی نێوان هەردوولاوە، لەگەڵ پرسی هەڵبژاردن و شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران.

هاوكات كێشە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی بەشێك دەبێت لە گفتوگۆكانی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی.

ئەو كۆبوونەوەیە كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەستپێشخەری بووە، لەكاتێكدایە دۆخی هەرێم ناجێگیرییەكی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و دۆخی ئابووریی ناجێگیرە، لەلایەكی دیكەشەوە بەهۆی ناسەقامگیریی وڵاتانی ناوچەكە، پریشكی ناكۆكییەكان هێدی هێدی لەسەر هەرێم و عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی بەدیدەكرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان