کوردستانی
پۆلیسی دارستان و ژینگە دوو كەس دەستگیردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوو چالاكیی جیاوازدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە تۆمەتی بڕینەوە و گواستنەوەی دار دەستگیركران.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك لە سنووری گوندی عازەبان هاوڵاتییەكیان دەستگیرکرد کە ژمارەیەك داری سروشتیی بڕیبووەوە.
مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێنیش لە چالاكییەكدا هاوڵاتییەکان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەک داری تەڕی بڕدراوەی بارکردووە و گواستوویەتیەوە.
لە هەردوو چالاكییەكەدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و سەرجەم دارە بڕاوەکاندا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردووكیان كراوەتەوە.
بڕینەوەی دار و مامەڵەكردن پێیەوە بە شێوەیەكی نایاسایی، بەپێی راگەیەندراوی پێشووی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، سزاكەی سێ مانگ زیندان یاخود 500 هەزار دیناری عیراقییە.
ژ.ع