کوردستانی

تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو دەستگیركرا
مەودا میدیا-

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێلەكەی لەهاوڵاتییەكی دابوو، دواتر هەڵهاتبوو .

لە راگەیەندراوی ئەمڕۆ 7ی تشرینی دووەمی 2023س بەڕێوەبەریەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە ئۆتۆمبێلێك هاوڵاتییەكی برینداركردووە و هەڵهاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

"دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەی پیشەسازی بدۆزرێتەوە و دواتریش تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت"، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

سەبارەت بە رووداوەكەش ئاماژە بەوەدەكات "بە جۆرێك بووە، هاوڵاتییەك سەرقاڵی كۆكردنەوەی مقەبا بووە، شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لێیداوە و برینداریكردووە دواتریش هەڵهاتووە".

لە ئێستادا تۆمەتبار (م ،أ ،ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 23 لە یاسای هاتوچۆ راگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan