کوردستانی
چوار كەس دەستگیركران و سێ ئامێر دەستیانبەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیر بە نایاسایی، چوار كەس لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستگیركران.
ئەمڕۆ پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار هاوڵاتی بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر دەستگیرکران و سێ ئامێری بیرهەڵكەندنیش لەو چالاكییەدا دەستیانبەسەردا گیرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوبەشیی لە ئەنجامی دوو چالاکیی جیاوازدا لە سنووری گوندەکانی (شارستێنە و بناویلە) توانیان چوار هاوڵاتی دەستگیربکەن بە تۆمەتی لێدانی بیر بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستیشگیرا بەسەر سێ ئامێری بیرهەڵکەندن.
ئەوەش هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .
هەر ئەمڕۆ لە پێنجوێن و سیتەك، دوو هاوڵاتی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگە بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی دەستگیركران.
ژ.ع