کوردستانی

كێشه‌ی (مامۆستا و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌) كۆتایی هات و مامۆستاكه‌ داوایلێبووردنی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ی (مامۆستا و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌) كۆتایی هات و مامۆستاكه‌ داوایلێبووردنی كرد
مه‌ودا میدیا -

ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا و له‌ خۆپیشاندانێكی مامۆستایانی زانكۆدا قسه‌ی نه‌شیاوی به‌ كچه‌ رۆژنامه‌نووسێك وت، ئه‌مڕۆ داوای لێبووردنی لێكرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ داوایلێبووردنی له‌ كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ كرد و وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌، سه‌ری كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ماچكردووه‌، به‌وه‌ش كێشه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌ و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك نووسی: داوایلێبووردنێك له‌ كات و شوێنی خۆیدا. 

ڤیدیۆی مامۆستا و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زانكۆی سلێمانی و لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان هاتنه‌ده‌نگ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ و سزادانی مامۆستاكه‌یان كرد.


Qaiwan
Qaiwan