کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی هۆشدارییدا له‌ پێشهاتێكی "زۆر زۆر مه‌ترسیدار"

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی هۆشدارییدا له‌ پێشهاتێكی "زۆر زۆر مه‌ترسیدار"
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانكردنی بنكه‌ سه‌ربازیی و فڕۆكه‌خانه‌كان و ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆشدارییدا. 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌ هێرشی درۆنه‌كان وتی "ئه‌وه‌ پێشهاتێكی زۆر زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانیی ده‌كه‌ین له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقه‌، نابێت رێگه‌ بدات ئه‌م هێزانه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان كێشه‌ دروستبكه‌ن بۆ هه‌رێم و عیراق". 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ هیوای خواست له‌ كاتی دیاریكراودا (مانگی شوباتی ساڵی 2024) ئه‌نجامبدرێت. 
Qaiwan
Qaiwan